گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-07-18-21:25:00 - کۆدی بابەت: 13567
گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک نەخۆشی GERD کورتکراوەی (Gastro Esophageal Reflux Diseas) واتا گەڕانەوەی ترشێتیە لە گەدەوە بۆ سورێنچک، حاڵەتێکە دروست دەبێت بەهۆی ماسولکەیەک کە زیاتر لە باری ئاسایی خۆی خاوبوونەوەی ماسولکەکە ڕووئەدات، نەخۆشییەکە تووشی منداڵی تازەلەدایکبوو و کەسی گەورەش ئەبێت.

نیشانەکانی

  • دروستبوونی دڵەکزێ.
  • هێڵنجدان و ڕشانەوە.
  • سووتانەوەی گەدە.
  • ناخۆشی بۆنی دەم.
  • ئازار لەکاتی خواردنی چا، قاوە، تەماتە، خواردنی چەور، بەهارات، نەعنا، خواردنەوەی کحوول.
  • هەستکردن بە گرێ لە قوڕگ.
  • ناڕێکی لە هەناسەدان.

چارەسەر

  • پێدانی دەرمانی گرووپی PPI.
  • پێدانی دەرمانی Anti Acid.
  • پێدانی دەرمانی H2 receptor blocker.
  • پارێزیکردن لە خواردن.
  • بەکارهینانی دەرمانی سروشت.
  • دوو کاتژمێر پێش خەوتن خواردن نەخورێت.
  • نەشتەرگەری بۆ گرژبوونی ماسولکەکە.

تێبینی 

ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر چارەسەر نەکرێت ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شێرپەنجە.


سەرچاوەکان



182 بینین